١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٤٨
Source: Mehrnews
ئێران هۆشداریی بە ئەنجومەنی ئاسایش دا؛ هەڵەکانتان دووبارە مەکەنەوە

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران هەڵەیەکی گەورەی دیکەیە دوای چالاککردنی میکانیزمی سناپبەک.

نوێنەرایەتی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی پلانیان هەیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی دەستەی پارێزگارانی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پێشکەش بکەن.

وتیشی: ئەم کارە کە هەڵەیەکی گەورەی ترە لە دوای ئەوەی پێی دەوترێت میکانیزمی سناپبەک، هەوڵێکی بە ئەنقەست و نوێیە بۆ بەسیاسیکردنی دەستەی پارێزگارەکان.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، خولی داهاتووی کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارەکان ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ڤیەننا بەڕێوەدەچێت.

ئەلمەیادین پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە سێ وڵاتی ئورووپایی پلانیان هەیە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک پێشکەش بە کۆبوونەوەی داهاتووی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکەن کە تیشک دەخاتە سەر نیگەرانییەکان سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و داوای سنووردارکردنی نوێ و ڕاپۆرتکردنی بەردەوامی لەسەر دۆخی یەدەگی یۆرانیۆمی ئێران دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha